کوردستان

02:19 - 07/05/2019

یه‌كێتی به‌ مانه‌وه‌ی ئاشتى هه‌ورامى له‌ پۆسته‌كه‌ى رازییه‌‌

پەیسەر

یه‌كێتی به‌دانانه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی به‌وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان رازیه‌ و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای نێچیرڤان بارزانی بووه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، له‌ئێستادا باڵی نێچیرڤان بارزانی به‌ته‌واوه‌تی له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نزیك بۆته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێی وایه‌ رێككه‌وتنی گۆران له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و مه‌سروری كوڕی كراوه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی داوای له‌یه‌كێتی كردووه‌ ئاسته‌نگ بۆ دانانه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی به‌وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان دروست نه‌كه‌ن و یه‌كێتیش داواكاریه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردووه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و له‌ناو پارتیش مه‌سرور بارزانى  نایانه‌وێت ئاشتی هه‌ورامی به‌وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان بمێنێته‌وه‌، نێچیرڤان بارزانیش له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ بۆ دانانه‌وه‌ى ئاشتى هه‌ورامى.