کوردستان

04:43 - 06/05/2019

ده‌سه‌ڵاته‌كانى جێگره‌كه‌ى یه‌كێتى له‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم‌

پەیسەر

جێگری یه‌كێتی له‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی لانابێت جێگرێك ده‌بێت بۆ كاروباری ئیداری.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رازی بووه‌ به‌وه‌ی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ربگرێت و تایبه‌ت بێت به‌كاروباری ئیداری نه‌ك سه‌ربازی.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، یه‌كێتی پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وه‌رده‌گرێت بۆیه‌ جێگره‌كه‌ی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌بواری سه‌ربازی نابێت، سه‌باره‌ت به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت یه‌كێتی رازی بووه‌ به‌ومه‌رجه‌ی له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ یاسای بۆده‌ربچێت و یه‌كێتیش ئاگاداری پرۆسه‌كه‌ بێت.

دوێنێ رێككه‌وتنى كۆتایى یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر پۆسته‌كان واژۆكرا، له‌ناو ده‌قى رێككه‌وتنه‌كه‌دا ناونیشان بۆ جێگره‌كه‌ى یه‌كێتى له‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم دیارینه‌كراوه‌، دواتر سه‌رۆكى هه‌رێم خۆى ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بۆ دیاریده‌كات.