11:47 - 03/12/2018
ناوی كاندیده‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وزارییه‌كان
سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و په‌یسه‌رپرێس ناوی كاندیده‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وزارییه‌كانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر پرێس لیستی ناوی هه‌شت كاندیده‌كه بۆ وه‌رگرتنی هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق، ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌ی نوێنه‌ران كراوه كه بریتین له:
عه‌بدولئه‌میر غالب ئه‌لحه‌مدانی بۆ وه‌زیری رۆشنبیری
قوسه‌ی عه‌بدولوه‌هاب بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا
دكتۆر سه‌با ئه‌لتائی بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده
هه‌نا عه‌مانوئێل بۆ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران –مه‌سیحیه و نزیكه له پارتی دیموكراتی كوردستان
فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناوخۆ
دادوه‌ر دارا نوره‌دین بۆ وه‌زیری داد- كاندیدی سه‌ربه‌خۆیه و له‌سه‌ر پشكی كورد پۆسته‌كه‌ی پێدراوه
دكتۆر نوری سه‌باح دلێمی بۆ وه‌زیری پلاندانان
فه‌یسه‌ڵ جه‌ربا بۆ وه‌زیری به‌رگری
دیاریكردنی ئه‌م ناوانه له كاتێكدابوو ناكۆكییه‌كی زۆر له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و داد هه‌بوو، كه هه‌رسێ پێكهاته‌ی شیعه و سونه و كورد له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ وه‌زاره‌ته‌كان كێشه‌یان هه‌بوو، به جۆرێك شیعه‌كان ناكۆكییان له‌سه‌ر فالح فه‌یاز هه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سونه‌ش له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌سه‌ر كاندیدێك رێكنه‌ده‌كه‌وتن و لایه‌نه كوردییه‌كانیش له ململانێدا بوون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد.