کوردستان

03:52 - 06/05/2019

پارتى پێشنیارى دووساڵ به‌ دووساڵى بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌‌

پەیسەر

پارتى سه‌باره‌ت به‌ كاندیده‌كانى یه‌كێتى بۆ پۆسته‌كان بڕیاریداوه‌، پشتیوانى كاندیدى فه‌رمى یه‌كێتى بكات و لایه‌نگیرى نه‌كات له‌نێوان كاندیده‌كانى ئه‌وحزبه‌ بۆ پۆسته‌كان، پێشنیارى دوو ساڵ به‌ دووساڵیشى بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌ر پرێس كه‌وتوون، پارتى نایه‌وێت ده‌ستوه‌ردان بكات له‌دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی، بۆئه‌مه‌ش پشتیوانی هیچ كاندیدێكى یه‌كێتى له‌سه‌ر حسابی كاندیدێكی تر ناكه‌ن.

پارتى گوتویانه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌یان ده‌بن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ش ده‌بێت پشتیوانی كاندیدی فه‌رمی یه‌كێتی بكات، بۆیه‌ پارتی به‌ یه‌كێتی گوتووه‌ ئه‌وان ده‌ستوه‌ردان له‌ دیاریكردنی كاندیده‌كان ناكه‌ن، به‌ڵام پێیان باشه‌ كاندیدی دووباره‌ دانه‌نرێت و پێشنیارێكیشیان ده‌رباره‌ی دانانی دووساڵ به‌دووساڵ بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ندێك له‌پۆسته‌كان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

یه‌كێتى تا ئێستا كاندیده‌كانى خۆى بۆ پۆسته‌كان یه‌كلایى نه‌كردووه‌ته‌وه‌، پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش له‌لایه‌ن ڤالا فه‌رید كه‌ له‌ فراكسیۆنى پارتى بوو به‌ڕێوه‌ده‌برێت.