کوردستان

03:25 - 06/05/2019

گۆڕان كۆنفرانسى نیشتیمانى ده‌به‌ستێت‌

پەیسەر

بڕیاره‌ دوای پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنفرانسى نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌ستپێبكات، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیان بۆ پۆسته‌ حزبییه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن گۆڕان مه‌رجى ده‌بێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌ناو گۆڕان ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ به‌ستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌رپرسانه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌ناو حكومه‌ت پۆست وه‌رده‌گرن مافی ئه‌وه‌یان نابێت خۆیان بۆ هیچ پۆستێكی ناو حزب كاندید بكه‌ن.

به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌ى گۆڕان دایناوه‌ ده‌بێت به‌رپرسه‌كانى، له‌ناو كاری حزبی و حكومه‌ت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكانی نوێ بێنه‌ پێشه‌وه‌ و به‌رپرسانی حكومه‌تیش سه‌رقاڵی خزمه‌تی خه‌ڵك بن نه‌ك سه‌رقاڵی كاری حزبی.

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هۆكارى دواكه‌وتنى به‌ستنى كۆنفرانسى نیشتیمانى بۆ سه‌رقاڵ بوون به‌ دانوستانى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌گێڕێته‌وه‌، مانگى ته‌موزى ئه‌مساڵ ماوه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و رێكخه‌رى گشتى گۆڕان كۆتایى دێت.