10:10 - 05/05/2019
شێخ جهعفهر بۆ وهرگرتنى پۆست ڤیتۆى زۆری لهسهره
پارتی نایەوێت فەرماندەی هێزەكانی 70 یەکێتی هیچ پۆستێكی پێ بدرێت پەیسەرپرێس هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە، دەستی كەوتووە پارتی دیموكراتی كوردستان ڤیتۆی لەسەر جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70ی یەكێتی هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پێشمەرگە یان جێگری سەرۆكی هەرێم و بزوتنەوەی گۆڕانیش پشتیوانی ئەو هەنگاوە دەكات.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانیش كە لەئێستادا سەرقاڵی ئەنجامدانی چاكسازین لەناو هێزی پێشمەرگە و كار بۆ دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی دەكەن نایانەوێت شێخ جەعفەر هیچ پۆستێكی سەربازی پێ بدرێت، بهوپێیهى لەرابردوودا رایگەیاند ئەگەر یاریدەدەری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازی بدرێتە گۆران ئەوە ئەو هیچ بڕیارێكی جێبەجێ ناكات، ئەمەش تەواو پێچەوانەی پلانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیەتی بۆ دروستكردنی هێزێكی سەربازی نیشتیمانی بێلایەن، هەروەها دژی رێككەوتنی پارتی و گۆرانیشە كە لەسەر نەهێشتنی هێزەكانی 70 و 80 و چاكسازی لەو هێزانە رێككەوتوون.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت لەماوەی رابردوودا پارتی بەفەرمی ڤیتۆی خۆی لەسەر ئەو بەرپرسە داوەتە یەكێتی، بەڵام باڵێكی یەكێتی پێیان وایە ڤیتۆكەی پارتی دەستوەردانە لەكاروباری ناوخۆی حزبەكەیان.