کوردستان

10:00 - 05/05/2019

نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی به‌ به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ ده‌كات‌

پەیسەر

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، لەچەند رۆژی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی پەیوەندی بە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقەوە كردووە و پێی راگەیاندووە، هەركاتێك سەردانی هەولێر بكات ئەوان پێشوازی لێدەكەن.

سەرچاوەكە دەڵێت نێچیرڤان بارزانی داوایكردووە، بەرهەم ساڵح لەمەراسیمی سوێندخواردنی وەك سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمان بەشداری بكات،  سەرۆك كۆماریش رایگەیاندووە ئەگەر دەرفەت هەبێت بەشداری دەكات.

سەبارەت بەنزیك بوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەبەرهەم ساڵح سەرچاوەكە دەڵێت، لەبەرامبەر نزیك بوونەوەی ماڵی تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵە لە مەسعود بارزانی و مەسروری كوڕی، هەروەها بۆ ئەوەیە لەرێگەی بەرهەم ساڵحەوە لەشیعەكانی عێراق و ئێران نزیك بێتەوە، و پەرە بە پەیوەندییەكانیان بدەن.

پێشتریش هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى، سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵحى كردبوو له‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵى كۆبووه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ش مه‌سرور بارزانى و به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.