کوردستان

06:52 - 04/05/2019

پارتی پێشنیارێكی گۆران لەگەڵ یەكێتی باس دەكات‌

پەیسەر

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ نیازه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌، پێشنیارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ ده‌رباره‌ی پۆسته‌كانی جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان تاوتوێ بكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، بزوتنەوەی گۆران داوایكردووە سەرۆكی هەرێم جێگری یەكەم و دووەمی هەبێت.

به‌پێی پێشنیاره‌كه‌ی گۆڕان كه‌ بۆ پۆسته‌كانی كردووه‌، جێگری یەكەم ده‌سه‌ڵاته‌كانی كاروباری سەربازی بێت و دەسەڵاتی چاودێریكردن و چاكسازی ناو هێزە سەربازیەكان و بەخشین و بەزركردنەوەی پلەی هەبێت و لایەنی یەكەمی كۆبونەوە و هەمەهەنگی بێت لەگەڵ ژووری عەمەلیاتی وەزارەتی بەرگری عێراق و ئاگاداری كڕین و هێنانی چەك و چۆنیەتی دابەشكردنی بێت ئه‌و پۆسته‌ش له‌لایه‌ن كاندیدی گۆڕانه‌وه‌ وه‌ربگیرێت.

هه‌ر به‌پێی پێشنیاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌سه‌ڵاتی جێگری دووه‌م كه‌ بۆ كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌بێت، تایبەت ده‌بێت بەكاروباری ئیداری سەرۆكایەتی هەرێم و سبەینێش لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ یەكێتی و پاشان گۆران ئەو پرسە تاوتوێ دەكات.جێگری دووەمیش بۆ یەكێتی بێت .

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، ئەگەر ئاستەنگ نەیەتە پێشەوە و سبەینێ رێككەوتنی پارتی و گۆران لەلایەك و پارتی و یەكێتی لەلایەكی تر كۆتایی بێت، ئەوە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت خێراتر دەبن.

 بڕیاریشه‌ لەكۆبونەوەكەی سبەینێ پارتی و گۆران و پارتی و یەكێتی لەسلێمانی پرسی كۆبونەوەی سێ قۆڵیش تاوتوێ بكرێت.