12:04 - 04/05/2019
ئه‌مریكا داواى كردووه توركیا عه‌فرین راده‌ست بكاته‌وه
پێگه‌ى ئه‌لمۆنیتۆرى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا داواى له توركیا كردووه، ناوچه‌ى عه‌فرین راده‌ست بكاته‌وه، ئه‌وه‌ى كه ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵى یه‌كه چه‌كدارییه‌كانى نزیك له توركیادایه.
له هه‌واڵێكدا پێگه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، پێش دوو هه‌فته فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات مه‌زڵوم كۆبانێ، له باكورى سوریا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ جیمس جیفرى، نوێنه‌رى ئه‌مریكا له سوریا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م پێشنیاره‌ی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كراوه، ده‌قى پێشنیاره‌كه په‌یامێكه بۆ سه‌ربازانى توركیا له رۆژهه‌ڵاتى فورات، بۆ چاودێرى ئه‌و ناوچه‌ى ئارامه‌ى كه پلانى بۆ دانراوه دروست بكرێت له باكورى سوریا، به مه‌رجى ئه‌وه‌ى توركیا چونه ده‌ره‌وه‌ى سوپاكه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌ى گروپه‌كانى دیكه، له عه‌فرین قبوڵ بكات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به‌ڵێنى داوه به نوێنه‌رى ئه‌مریكا كه دیراسەى ئه‌م بابه‌ته بكەن، له حاڵه‌تى چونه ده‌ره‌وه‌ى چه‌كدارى گروپه‌كان و سوپاى توركیا له عه‌فرین.
شاندى ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تى جیمس جیفرى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، له ئه‌نقه‌ره چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كرد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا.پێشنیاره‌كه‌ى واشنتن بۆ ئه‌وه‌یه ئاستێك بۆ ترس و دوودڵییه‌كان دابنێت سه‌باره‌ت به به‌شدارى سوپاى توركیا له سوریا.
عه‌فرین له ئازاری ساڵى ٢٠١٨ دواى دوو مانگ له هێرشى چڕى توركیا‌و گروپه چه‌كدارییه‌كانى نزیك له ئه‌نقه‌ره‌و به‌رگرى شه‌ڕڤانان، كه‌وته ده‌ست توركیا و شه‌ڕڤانان پاشه‌كشه‌یان كرد، سه‌دان هه‌زار كه‌س له شاره‌كه ئاواره‌بوون.