کوردستان

10:16 - 04/05/2019

شاندێكى باڵاى پارتى سه‌ردانى گۆڕان و یه‌كێتى ده‌كه‌ن‌

پەیسەر

شاندێكى باڵاى پارتى، سه‌ردانى سلێمانى ده‌كه‌ن و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتى كۆببنه‌وه‌و له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا قسه‌ى كۆتایى، سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانى حكومه‌ت بكرێت.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، بڕیاره‌ شاندێكى باڵاى پارتى سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ردانى سلێمانى بكه‌ن و له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتى كۆببنه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى شانده‌كه‌یه‌ و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ مه‌سرور بارزانیش له‌ شانده‌كه‌دا بێت، بڕیاره‌ وایه‌ سبه‌ینێ كاتژمێر 11:30 سه‌ردانى گۆڕان بكه‌ن دواتری سه‌ردانى یه‌كێتى بكه‌ن.

سه‌ردانه‌كه‌ى پارتى دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ى خۆیدا وه‌ڵامى پارتى دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنى جێگرێك بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم و رایگه‌یاند، ته‌نها مه‌رجى ئه‌وه‌یه‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ یه‌ك بخرێن و یاساى چاكسازى له‌ حكومه‌تدا پێشبخرێت، به‌وجۆره‌ رازى ده‌بێت جێگرێك بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم زیادبكرێت.