08:35 - 02/05/2019
دوو به‌رپرسى داعش نهێنى سوتاندنى فڕۆكه‌وانه ئوردنییه‌كه باس ده‌كه‌ن
ساڵى 2015 داعش به بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى سوتاندنى فڕۆكه‌وانێكى ئوردنى، مرۆڤایه‌تى هه‌ژاند، فڕۆكه‌وانه‌کە له‌نێو ئه‌و قه‌فه‌زه ئاسنینه‌ى داعش زیندانیكردبوو گڕى تێبه‌ردرا تا بووه سووتوو، وڵاته‌كه‌ى هه‌وڵى ژێربه‌ژێرى زۆرى دا بۆ ئازادكردنى به‌ڵام داعش ئه‌نجامى دانوستانه‌كانى سوتاند، دوو به‌رپرسى داعش كه ئێستا له زیندانه‌كانى عێراقن باس له‌و رووداوه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له‌ناو رێكخراوه‌كه‌ش ناكۆكى دروستكردبوو.
دوو به‌رپرسى داعش كه ئاگادارى رووداوى سوتاندنى كه‌ساسبه بوون، ئه‌گه‌رچى ناچنه نێو ورده‌كارى چۆنێتى سوتاندنیه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێن له‌ناو داعش راى جیاواز هه‌بووه و سوتاندنى فڕۆكه‌وانه‌كه كێشه‌و ناكۆكى دروستكردووه، هاوكات سوتاندنى فڕۆكه‌وانه‌كه به ناڕاسته‌وخۆ ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى كۆنه به‌عسییه‌كانى نێو داعش.
پێش ئه‌وه‌ى رێكخراوى داعش گرته‌ى ڤیدیۆیى سوتاندنى مه‌عاز كه‌ساسبه‌ى فڕۆكه‌وانى ئوردنى بڵاوبكاته‌وه، ده‌سه‌ڵاتى ئوردنى ده‌ستیكردبوو به دانوستان له‌گه‌ڵ رێكخراوى داعش، له‌وكاته‌دا بانگخوازێكى ئوردنى نزیك له رێكخراوى قاعیده، كه كاریگه‌ر بوو به بیرى سه‌له‌فى جیهادى(ئه‌بو محه‌مه‌د مقدسى) به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى نێوه‌ندگیرى ده‌كرد، ئه‌و خۆى زیندانى بوو به تاوانى په‌یوه‌ندى به قاعیده‌وه به‌ڵام هه‌وڵى زۆرى دا بۆ ئاڵوگۆڕى كه‌ساسبه‌و چه‌ند دیلێكى داعش.
مقدسى كاتێك دانوستانى ده‌ستپێكرد، ده‌سه‌ڵاتى ئوردنى نه‌رمى نواندبوو به گۆڕینه‌وه‌ى دیل، به‌جۆرێك ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كانى داعش ئازاد بكات، كه یه‌كێك له‌وانه ساجیده ریشاوى بوو كه هه‌وڵیدابوو یه‌كێك له هۆتێله‌كانى عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن بته‌قێنێته‌وه، لەکاتی دانوستانەکاندا مقدسى تووشی شۆک بوو کاتێك كاسێتى ڤیدیۆیی سوتاندنى كه‌ساسبه‌ى پیشاندرا. وەڵامی ئوردون بؤ ئەو كارەى داعش، بریتی بوو لە لەسێدارەدانی ریشاوی و چەند چەکدارێکی دیکەی ڕێکخراوی داعش، کاتێ ڕێکخراوەکە پابەندنەبوو بە مەرجەکانی دانوستانەکان. دوای چەند هەفتەیەک لەو ڕووداوە دەسەڵاتدارانی ئوردون مقدسییان ئازادکرد.
ئه‌و ئۆباڵى شكستهێنانى هه‌وڵه‌كانى بۆ نێوه‌ندگیرى خستووه‌ته ئه‌ستۆى ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كانى نێو داعش، گوتوویه‌تى له‌نێو داعش بڕیار بەدەست ئەفسەرانی پێشووی عێراقن و داعش ڕێکخراوێکی بەعسیە، زیاتر لەوەی ڕێکخراوێک سەلەفی جیهادی بێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"درۆیان لەگەڵ من و چەند شەرعناسێکی دیکەی ناو داعش کرد بەوەی فڕۆکەوانەکە ناکوژن".
ئیسماعیل علوان عیساوى و ئوسامه ئەجمەل، ئێستا چاوه‌ڕوانى له‌سێداره‌دانیان ده‌كه‌ن له زیندانه‌كانى عێراق، ئه‌و دوو ناوه له‌زۆربه‌ى تاوانه‌كانى داعش باس ده‌كرێن، ئیسماعیل كه به‌رپرسى دیوانى خوێندنى داعش بووه، له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانیدا باس له هۆكارى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى سوتاندنى كه‌ساسبه ده‌كات و ده‌ڵێت، بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ى ڤیدیۆى سوتاندنى كه‌ساسبه وه‌ك نمایشێكى رێكخراوى داعش بووه بۆ پیشاندانى رۆڵى سه‌ركردایه‌تى شه‌رعییانه‌ى خۆى. هه‌روه‌ها باس له دانوستانه‌كان ده‌كات بۆ رزگاركردنى كه‌ساسبه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كه موقدسى رابه‌رایه‌تى ده‌كرد، له له‌لایه‌نى داعش به‌رپرسى دیوانى دادوه‌رى ده‌سته‌ى شه‌رعى (توركى بن عه‌لى) به‌شداربوو كه به ڕه‌گه‌ز به‌حره‌ینى بووه‌و كه‌سێكى نزیكى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى بووه، دواتر له رۆژهه‌ڵاتى سوریا كوژرا. بن عه‌لى خۆى گوتویه‌تى كه رێكخراوى داعش پابه‌ندییه‌كانى جێبه‌جێنه‌كردووه و پشتى له دانوستانه‌كان كردووه.
به گوته‌ى عیساوى بن عه‌لى خۆى یه‌كێك بووه له قوتابییه‌كانى موقدسى له‌سه‌ر سوتاندنى مه‌عاز كه‌ساسبه ناكۆكى و ئاژاوه كه‌وتووه‌ته نێو ریزه‌كانى داعشه‌وه، له‌كاتێك ڤیدیۆى سوتاندنى كه‌ساسبه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بن عه‌لى گوتارێكى له ئینته‌رنێت بڵاوكردووه‌ته‌وه، به ناونیشانى (مینه‌به‌رى یه‌كخستن و جیهاد)، بن عه‌لى و زۆربه‌ى سه‌ركرده شه‌رعییه‌كانى داعش توڕه‌بوون به سوتاندنى كه‌ساسبه، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێیان وابووه به‌پێى حه‌دیسێك سزاى سوتاندن ته‌نها سزاى خواى گه‌وره‌یه‌و نابێت مرۆڤ ئه‌و سزایه جێبه‌جێبكات.
سه‌باره‌ت به پاساوى شه‌رعى داعش بۆ ئه‌و كاره، عیساوى پێى وایه، داعش بۆ ئه‌و كاره‌ى پاساوى نییه، ناڕه‌زاییه‌كان كورت كرانه‌وه له هه‌ندێك بۆڵه بۆڵ و ده‌نگى نزم، هه‌مووان بێده‌نگ بوون.
ئه‌گه‌رچى داعش به دڕندانه‌ترین شێوه كه‌ساسبه‌ى سوتاند و گرته‌ى ڤیدۆكه‌شى به جیهاندا بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام موقده‌سى نێوه‌ندگیرى داعش و ئوردن، سه‌باره‌ت به‌و دانوستانانه گوتویه‌تى، دادوه‌ره شه‌رعییه‌كانى داعش زنجیره‌ى لاوازى ده‌سه‌ڵاتى ناو داعشن و بڕیار به ده‌ستى ئه‌فسه‌ره كۆنه‌كانى به‌عس بووه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه بڕیارى سوتاندنى كه‌ساسبه ئاژاوه‌ى له‌نێو داعش دروستكردبوو، هه‌روه‌ها پێى وایه، داعش له ئه‌فسه‌ره‌كانى پێشووى سوپاى عێراق به‌رهه‌م هاتووه، ئه‌وان رێگه‌یان به‌كارى توندوتیژى دابوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڕێگه‌ى ترسه‌وه بتوانن فه‌رمانڕه‌وایى بكه‌ن.
خێزانى كه‌ساسبه سه‌ركرده‌یه‌كى سورى داعش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كاتێك له پشتى ئه‌و قه‌فه‌سه‌وه وه‌ستابوو كه كه‌ساسبه‌ى تێدا سوتا، ئه‌و به‌رپرسه‌ى پێشووى داعش ناوى سه‌دام ئه‌جمه‌لە، دادگاى عێراق سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركردووه، ئێستا خێزانى كه‌ساسبه داوا له ده‌سه‌ڵاتى عێراق ده‌كه‌ن، راده‌ستى ئوردنى بكاته‌وه.
سه‌دام بۆ پێگه‌ى ده‌ره‌ج له ناوه‌ندى گرتووانى به‌غداوه قسه‌ى كردووه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه په‌یوه‌ندى به رووداوى سوتانى كه‌ساسبه‌وه هه‌بووبێت، ئه‌گه‌رچى له گرته ڤیدۆیى سوتاندنى كه‌ساسبه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ناوچه‌ى كه فڕۆكه‌وانه ئوردونییه‌كه‌ى تێدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌شێك بووه له‌و سنوره‌ى كه سه‌دام به‌رپرسى بووه، به‌ڵام ده‌ڵێت به‌شدار نه‌بووه له پرۆسه‌ى سوتاندنى كه‌ساسبه.
چیرۆكى ترسناك سه‌باره‌ت به سه‌دام باس ده‌كرێن، ده‌گوترێت هه‌زار سورى به ده‌ستى خۆى كوشتووه و به‌شدار بووه له قه‌سابخانه‌ى عه‌شیره‌تى شه‌عبتان له ناوچه‌ى ریفى دێره‌زوور، به‌ڵام خۆى ئه‌و چیرۆكانه ره‌ت ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت، لە کاتی کۆمەڵکوژییه‌كه ئەو لە رەققه بووە، ئه‌گه‌رچى سه‌دام له‌و ڤیدیۆیه‌شدا ده‌ركه‌وتووه و كه‌له‌سه‌رى به ده‌سته‌وه بووه، به‌ڵام ده‌ڵێت، ئه‌و سه‌رى كه‌سى نه‌بڕیوه به‌ڵكو ته‌نها وێنه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌له‌سه‌ره‌كان گرتووه، چونكه ئه‌وانه چه‌كدارى به‌ره‌ى نوسره‌بوون و سه‌دامیش له‌به‌رئه‌وه‌ى برایه‌كى له‌لایه‌ن نوسره‌وه كوژراوه بۆیه له داخا ئه‌و سه‌رانه‌ى گرتووه به ده‌ستییه‌وه و وێنه‌ى له‌گه‌ڵ گرتوون. سه‌دام ئێستا له‌لایه‌ن دادگاى عێراقه‌وه سزاى له سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، ره‌تیده‌كاته‌وه به‌شداربووبێت له تاوانى سوتاندنى كه‌ساسبه‌و تاوانه‌كانى دیكه هه‌رچه‌نده له شوێنى ئه‌و تاوانانه وێنه‌ى هه‌یه.
سه‌دام ئه‌جمه‌ل پێشتر له سوپاى ئازادى سوریا بووه و دواتر چووه‌ته نێو ریزه‌كانى داعش، ساڵى 2003 له نێو سوپاى به‌عسدا بووه، به‌شداربووه له كرده‌وه‌ى توندوتیژى ئه‌و سوپایه، ئه‌فسه‌رى سوپاى هه‌ڵوه‌شاوه‌ى پێشووى عێراق بووه.