کوردستان

06:34 - 01/05/2019

كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان دووبه‌رپرسی یه‌كێتی‌

پەیسەر

كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان دووبه‌رپرسی یه‌كێتی و ماڵی تاڵه‌بانیش پشتیوانی یه‌كێكیان ده‌كه‌ن.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كێشه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوان مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، له‌سه‌ر پرسی كاندیده‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، وه‌ك ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ سامان گه‌رمیانی رۆژی سێ شه‌ممه‌ بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانیان كردووه‌ و پشتیوانی خۆیان بۆ سامان گه‌رمیانی دووپاتكردووه‌ته‌وه‌.