کوردستان

03:32 - 01/05/2019

سكرتێرى دووه‌مى شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ستگیركرا‌

پەیسەر

سكرتێرى دووه‌مى شاسوار عه‌بدولواحید له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ به‌بڕیارى دادوه‌ر ده‌ستگیركرا، ئه‌وه‌ش دواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانى نه‌وه‌ى نوێ.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ دواى ده‌ستكه‌وتنى به‌ڵگه‌ى زیاتر و شاهیدى كه‌سانى دیكه‌، بڕیارى ده‌ستگیركرد بۆ ره‌وه‌ند ساڵح سكرتێرى شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ركردووه‌و ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركراوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان له‌ ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان گومانى ئه‌وه‌ كراوه‌، كه‌ ئه‌و ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى پێكرابێت له‌لایه‌ن ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه‌ كڕدرابێت كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركراوه‌، هه‌روه‌ها پێشتر كۆمپانیاى نالیا كراوه‌ به‌ناویه‌وه‌.