کوردستان

03:39 - 30/04/2019

ئامانجى عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌وروپا‌

پەیسەر

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ سه‌ردانێك له‌ئه‌وروپایه‌ په‌یسه‌رپرێس كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌ لە سه‌ردانه‌كه‌یدا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وروپا جگه‌ له‌ئه‌ڵمانیا ده‌چێته‌ فه‌ره‌نسا.

سەردانەکە پرسی به‌هێزكردنی بازرگانی نێوان عێراق و یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دوای سزاكانی ئه‌مریكا دژی ئێران، عێراق ته‌واوی پێداویستیه‌كانی له‌ئه‌وروپاوه‌ دابین بكات و یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی سه‌قامگیری عێراق بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت سه‌ردانه‌كه‌ به‌ده‌ستپێشخه‌ری و رێنمایی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و بازرگانی و كاره‌با و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانی و ئه‌مینداری به‌غداد و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن له‌گه‌شتێكی ئه‌وروپیدا كه‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ ده‌ستی پێكرد.