03:33 - 30/04/2019
یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ره‌تده‌كاته‌وه
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی پارتی- یه‌كێتی- گۆڕان ره‌تده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستانی ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی داوه‌ته‌وه به‌وه‌ی تا رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی واژۆنه‌كرێت ئاماده‌ی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی نابن.
یه‌كێتى سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵییان له‌گه‌ڵ پارتی گوتویانه، ئه‌وان هه‌ركاتێك پارتی پێی باش بێت ئاماده‌ن به‌مه‌رجێك بۆ دانوستان نه‌بێت، به‌ڵكو تێیدا رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی ده‌رباره‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت واژۆ بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، بزوتنه‌وه‌ی گۆران وه‌ڵامی ئه‌رێنی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی پارتی داوه‌ته‌وه به‌وه‌ی ئاماده‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی.
تا ئێستا ئه‌و سێ لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌ى پێكهێنه‌رى حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵییان نه‌كردووه‌و گوته‌بێژى یه‌كێتى به میدیاى حزبه‌كه‌ى گوتبوو، هه‌ركات رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتى واژۆكرد ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ى سى قۆڵى.