03:26 - 30/04/2019
سێ كوتله‌ی گه‌وره دژی عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌ك ده‌گرن
سێ كوتله‌ی گه‌وره‌ی عێراقی دژی عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌ك ده‌گرن و به‌شێك له‌ره‌خنه‌كانیان له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یوه‌ندی به‌هه‌رێمه‌وه هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه په‌یسه‌رپرێس ده‌ستی كه‌وتووه، له‌چه‌ند كاتژمێری رابردوودا سه‌ركرده‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ره‌وتی حیكمه به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم و هاوپه‌یمانی نه‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی كۆبوونه‌تەوه و له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو، دژی كابینه‌ی ئێستای حكومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی رێككه‌وتوون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، واپێده‌چێت ئێران له‌پشت دروستكردنی ئه‌و به‌ره‌یه بێت، دژی كابینه‌ی ئێستا به‌وپێیه‌ی تائێستا کابینەکە نه‌چووه‌ته به‌ره‌ی به‌رگری له‌ئێران دژی ئه‌مریكا، پابه‌ندیشه به‌سزاكانی واشنتن دژی تاران و هیچ هه‌نگاوێكیشی نه‌ناوه بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق، به‌تایبه‌تیش سوپای ئه‌مریكا.
سه‌باره‌ت بە کاریگەری ئەم بەرەیە لەسەر هەرێمی کوردستان سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، هه‌رسێ لایه‌ن پێیان وایه، سه‌رۆك وه‌زیران سازشی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه و به‌بێ راده‌ستكردنی نه‌وت مووچه‌یان بۆ ده‌نێرێت، ره‌زامه‌ندیشی پیشانداوه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان.
ئه‌و سێ لیسته له هه‌ڵبژاردنى ئه‌م خوله‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بوونه خاوه‌نى 86 كورسى په‌رله‌مان، به‌ڵام دواتر حه‌یده‌ر عه‌بادى كه 42 كورسى به‌ده‌ستهێنابوو ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره‌كانى لیسته‌كه‌ى لێى جیابوونه‌وه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت فشار له‌سه‌ر عه‌بدولمه‌هدى دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان نه‌رمى زیاتر نه‌نوێنێت.