11:24 - 30/04/2019
پۆلیسێكی هاتووچۆ سه‌رپێچی بۆ پارێزه‌رێك كردووه ئێستا له زیندانه
به زیندانیكردنی پۆلیسێكی هاتوچۆ به پێی یاسا نیگه‌رانی لای خه‌ڵك و
هاوڕێكانی درووستكردووه. چونكه ده‌لێن چۆن ده‌بێت ئێمه داوای یاسا له خه‌ڵكی
بكه‌ین و یاسای خۆی زیندانمان بكات.؟ هاوڕێكانی میقداد كه‌مال ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م
بنكه‌ی پۆلیسی هاتووچۆی مانیان گرت، چونكه باوه‌ڕیان وایه، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر
به‌م پۆلیسه كراوه نایاساییه. سه‌رۆكی داواكاری گشتیش ده‌ڵێـت" ئه‌و
پارێزه‌ره هه‌موو شتێكی پێبووه به‌ڵام ئه‌وان سه‌رپێچیان بۆ نووسیووه."
مفه‌وه‌ز شاخه‌وان سه‌عید له بنكه‌ی هاتوچۆی خورماڵ سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه
به په‌یسه‌ر پرێسی ڕاگه‌یاند" ماوه‌یه‌ك
له‌مه‌وبه‌ر مەفرەزەیەکی بنکەی هاتوچۆی
خورماڵ لە گردی گۆ دادەنرێت بۆ ڕێگری کردن لە بێ مۆڵەت و ئەوانەی سەرپێچی دەکەن لەو
کاتەدا پارێزه‌رێك به‌ناوی نەسره‌دین (بەبێ ئەوەی خۆی بناسێنێت) کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری
ئەڤیۆی پێبووە بەوێدا تێدەپەڕێت. كارمه‌ندانی هاتوچۆی پاش ئەوەی دوو سەرپێچی دەبێت کارمەندێکی هاتوچۆ
داوای ئاگرکوژێنەوەی لێدەکات."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا شاخه‌وان ده‌ڵێت" ئه‌و به‌ڕێزه بە کارمەندەکە دەڵێ لە سندوقەکەدایە
خۆت دەری بهێنە، کارمەندەکە دەڵێ ئەوە کاری من نییە خۆت پیشانمان بده. پارێزه‌ره‌كه
سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كان خۆیان ئاگركوژێنه‌كه له سندووقه‌كه ده‌ربهێنن.
بۆیه كاك میقداد كه‌مال كه‌ناوی له‌سه‌ر پسووله‌كه‌یه پسووله‌ی نه‌بوونی
ئاگركوژێنه‌وه‌ی بۆ ده‌كات و بڕی 15 هه‌زاری بۆ ده‌نووسێت. ئه‌وجا پارێزه‌ره‌كه
داده‌به‌زێت و ئاگركوژێنه‌وه‌كه ده‌دات به زه‌ویدا ده‌ڵێ ئه‌وه ئاگركوژێنه‌وه‌یه‌كه."
شاخه‌وان ده‌ڵێت" ئه‌و مه‌فه‌ره‌زه‌یه له‌م پێنج كه‌س پێكهاتوون ئه‌وانیش
عه‌تا مسته‌قا، سه‌مین فایق، ئارام محه‌مه‌د، مه‌روان عه‌زیز، میقداد كه‌مال،
دواتر له لایه‌ن لایه‌ن حاكم شه‌ونم به پێی مادده‌ی 333 هه‌ر پێنجیان ده‌ستگیرده‌كرێن،
دواتر چوار له‌وان به كه‌فاله‌تی 500 هه‌زار ئازاد ده‌بن. تاكه كه‌سێك كه به
فه‌رمانی حاكم ماوه‌ی 10 رۆژ زیندانی كراوه، میقداد كه‌ماله (خاوه‌نی مناڵێكه). چونكه ناوی ئه‌و
له‌سه‌ر پسوله‌كه‌یه."
شاخه‌وان و هاوڕێكانی مانیان گرتووه ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی
یاسا كردوویه‌تی سه‌رپێچی یاساییه و ده‌ڵێت" یاسا داوامان لێده‌كات به
یاسای له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا مامه‌ڵه بكه‌ین. ئه‌گه‌ر وایه ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و
پۆلیسانه‌ی ناویان له‌سه‌ر پسوله‌ی سه‌رپێچییه ده‌بێت زیندانی بكرێن."
سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌ڵه‌بجه حاكم به‌ختیار عه‌لی میرزا به كه‌ناڵی كه‌ی ئێن
ئێنی ڕاگه‌یاندووه" ئه‌و پارێزه‌ره هه‌موو شتێكی پێبووه و ئه‌و پۆلیسانه
سه‌رپێچیان بۆ نووسیووه. هێشتا كێشه‌كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه."