کوردستان

09:37 - 30/04/2019

یەكێتی لەبارەی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە هۆشداری دەدات‌

پەیسەر

یەكێتی نیشتمانی كوردستان دژی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و هۆشداری دەدات لەو هەنگاوە و پێی وایە پلانی هێزێكی دەرەكیە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، یەكێتی بەفەرمی دژایەتی خۆی بۆ یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بە پارتی راگەیاندووە و ئەو هەنگاوەی بەمەترسی زانیووە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، یەكێتی رایگەیاندووە یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە پلانی دەرەكییە بۆ بەكارهێنانی ئەو هێزانە دژی وڵاتێكی دراوسێ.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، یەكێتی رایگەیاندووە مەبەستی سەرەكی لەپرۆژەی یەكگرتنەوەی پێشمەرگە بۆ بێهێزكردنی یەكێتیە.

هەنگاوەكەی یەكێتی دوای ئەوە دێت كە پارتی دیموكراتی كوردستان پرۆژەیەكی هاوبەشیان بۆ یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە ئامادەكردووە و بەپێی پرۆژەكەش هێزەكانی 70 و 80 هەڵدەوەشێندرێنەوە و لەژێر ناوی هێزەكانی نیشتمانی كوردستان یەك دەخرێن، و تەواوی كۆگاكانی چەك و هێزەكانیش لەدەستی شەخس و حزب دەردەهێندرێن، و هەڵگرتنی چەكیش دوای دەوام سنورداردەكرێت و دەبێت هێزە ئەمنیەكانیش لەتەواوی شارەكان بازاری كڕین و فرۆشتنی چەك كۆنترۆڵ بكەن، لەبەرامبەردا یەكێتی رایگەیاندووە ئەو پرۆژەیە بەلای ئەوانەوە سفرە و لەگەڵی نین.