کوردستان

07:28 - 29/04/2019

پەیسەرپرێس پلانی كابینەی داهاتوو دەربارەی پرسی نەوت بڵاودەكاتەوە‌

پەیسەر

كابینه‌ی نوێ به‌ نیازه‌ له‌ پرسی نه‌وت شه‌فاف بێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێ، سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت.

 

 بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیی پیشانداوە لەدوای كۆتایی هاتنی ئەم كابینەیە و دەستبەكاربوونی كابینەی نوێ سەرجەم گرێبەستە نەوتیەكان بەئاشكرا بكات و زانیاریەكان بۆ خەڵك و پەرلەمان بخاتە ڕوو، بەجۆرێك هیچ گومانێك دەربارەی فرۆشتنی نەوت و داهاتەكەی نەمێنێت.


سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، گۆران ئەم داواكاریەی لەپارتی هەبووە و پارتیش پەسەندی كردووە، بۆیە لەمەودوا ئەو كۆمپانیایانەی دێنە هەرێم بەئاشكرا گرێبەستیان لەگەڵ دەكرێت و رێگە نادرێت ئەزمونی دانەغاز دووبارە بێتەو.
سەرچاوەكە هەروەها گوتی: پەرلەمان و دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایش دەبنە چاودێری تەواوەتی پرۆسەی فرۆشتنی نەوت.


 سەرچاوەكە دەشڵێت، ژمارەیەك راوێژكاری یاسای بەدواداچوون بۆ گرێبەستەكانی پێشوو دەكەن و ئەگەر بواری تێدابێت هەموار دەكرێنەوە بەوجۆرەی لەبەرژوەندی حكومەتی هەرێم بێت و هەر كەم و كوڕیەكیش لەپرۆسەی نەوت بەیاسا چارەسەر بكرێت، لەپەرلەمان یاسای بۆ دەردەكرێت و تەواوی داهاتی نەوت و غازیش دەهێندرێتەوە سندوقی هەرێم بۆ داهاتەكانی نەوت و غاز.