کوردستان

04:47 - 29/04/2019

یەكێتی نیشتیمانی داوایەك لەپارتی دەكات‌

پەیسەر

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەربارەی واژۆكردنی رێككەوتنی نێوانیان داوایەك لەپارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و گه‌ر كێشه‌كانی یه‌كێتیش چاره‌سه‌ر ببێت له‌ لەئایندەیەكی نزیكدا رێككەوتنەكە واژۆ بكرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەفەرمی داوای لەپارتی دیموكراتی كوردستان كردووە 24 كاتژمێر واژۆكردنی رێككەوتنی نێوانیان دوابخرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر بڕیاردرابوو رۆژی دووشەممە رێككەوتنەكە واژۆ بكرێت.

سەبارەت بەهۆكاری داواكاریەكەی یەكێتی سەرچاوەیەك لەپارتی دیموكراتی كوردستان بەپەیسەرپرێسی راگەیاند، تائێستا زانیاریان دەربارەی هۆكاری داواكاریەكە نیە، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ به‌داواكه‌ی یه‌كێتی و دواخستنی واژووی رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو.

بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس داواكاریەكەی یەكێتی بەهۆی كێشەناوخۆیەكانی ناو یەكێتیەوە ئەوەش بەهۆی بوونی ناكۆكی لەسەر ئەندامانی وەفدی دانوستانكار، و ئەگەر لەكۆبونەوەی رۆژی دووشەممەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەو پرسە چارەسەر بكرێت ئەوە پێدەچێت رۆژی سێشەممەش رێككەوتنەكە واژۆ دەكرێت.