کوردستان

12:49 - 29/04/2019

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان عه‌بدولره‌زاق شه‌ریفى له‌ ریزه‌كانى دوورخسته‌وه‌‌

پەیسەر


بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان عه‌بدولره‌زاق شه‌ریفى له‌ ریزه‌كانى خۆى دەرکرد، به‌هۆى "پابه‌ندنه‌بوونى به‌ پره‌نسیپه‌كانى كارى رێكخراوه‌یى" بزوتنه‌وه‌كه‌.

عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف له‌نێو گۆڕاندا، رێكخه‌رى ژوورى رۆژنامه‌وانى بزوتنه‌وه‌كه‌ بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گۆڕان بە بڕیاری خانەی راپەڕاندن له‌ ریزه‌كانى خۆى ده‌ریكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ نێو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، بۆ په‌یسه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هۆكارى ده‌ركردنى عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پابه‌ندى پره‌نسیپه‌كانى كارى رێكخراوه‌یى و به‌رنامه‌ى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌بووه‌.