کوردستان

04:31 - 28/04/2019

سه‌رچاوه‌ى خه‌رجییه‌كانى فیستیڤاڵى ئێل به‌گی جاف‌

پەیسەر

ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ فێستیڤاڵی ئێل به‌گی جاف خه‌رجكرا، له‌ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی و به‌فه‌رمانی جێگری سكرتێرى گشتى دابین كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ڤێستیڤاڵی ئێل به‌گی جاف خه‌رجكرا پاره‌ی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی بووه‌ و به‌فه‌رمانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی خه‌رجكراوه‌ و بڕه‌كه‌شی 250 ملیۆن دینار بووه‌.

رۆژی هه‌ینی 26ی نیسان ڤێستیڤاڵی ئێل به‌گی جاف له‌ گوندێكی قه‌ره‌داغ به‌رێوه‌چوو تێیدا به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ هاوڵاتیه‌ك كوژرا، كێشه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌، له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار و به‌رپرسانى باڵاى یه‌كێتى ئاماده‌یبوون.