03:54 - 28/04/2019
بۆ چاره‌سه‌رى ناكۆكییه‌كانى كوڕه‌كه‌ى و برازاكه‌ى مه‌سعود بارزانى ده‌ستوه‌ردان ده‌كات
ئه‌گه‌رچی پێشتر بڕیاریدابوو مه‌سعود بارزانی له‌به‌رامبه‌ر ناكۆكى مه‌سروربارزانى و نێچیرڤان بارزانى بێ لایه‌ن بێت به‌ڵام به‌هۆی قوڵ بوونه‌وه‌ی كێشه‌كانه‌وه ده‌ستوه‌ردان ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، پێشتر پارتی لیژنه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری پێكهێنا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆسته وه‌زارییه‌كان، و مه‌سعود بارزانیش بڕیاریدابوو بێلایه‌ن بێت، به‌ڵام به‌هۆی قوڵ بوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی ئه‌و دووباڵه مه‌سعود بارزانی ده‌ستوه‌ردانی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت بڕیاره له‌كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی مه‌سرور بارزانی ته‌واوی پۆسته وزارییه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه، چونكه لیژنه‌ی پێشوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له‌وه‌ی پۆسته‌كان به‌جۆرێك یه‌كلایی بكاته‌وه كه هه‌ردوو باڵه‌كه پێی رازی بن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌رپرێس فازڵ میرانی سكرتێری پارتی نوێنه‌رانی نێچیرڤان بارزانی كردووه له‌و لیژنه‌یه‌دا. پێشتر نێچیرڤان بارزانى پرۆژه‌یه‌كى دابوو به مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى له‌سه‌ر شێوازى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان به‌ڵام 15 ناو له‌و لیسته‌ى ئاماده‌یكردبوو پۆست وه‌ربگرن له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانییه‌وه ره‌تكرابوونه‌وه ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى نێچیرڤان بارزانى لێكه‌وتبووه‌وه.