کوردستان

03:29 - 28/04/2019

ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ناو یه‌كێتی چانسی وه‌رگرتنی پۆستیان هه‌یه‌‌

پەیسەر

به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌ وه‌رگرتنی پۆست له‌ناو حزبه‌كه‌یان بێ ئومێد ده‌كرێن، په‌یسه‌رپرێس ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌چانسی وه‌رگرتنی پۆستیان هه‌یه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌ هه‌ریه‌ك له‌قوباد تاڵه‌بانی، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، حاكم قادر، عیماد ئه‌حمه‌د، شۆرش ئیسماعیل، ره‌فعه‌ت عەبدوڵا، له‌باڵی ماڵی تاڵه‌بانی و عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا له‌باڵی به‌رهه‌م ساڵح چانسی وه‌رگرتنی پۆستیان هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها له‌ باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵیش، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، رێواس فایه‌ق، ئارێز عه‌بدوڵا چانسی وه‌رگرتنی پۆستیان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پۆسته‌كان له‌سه‌رئاستی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی دابه‌شكراون هه‌ریه‌ك له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی، شێخ جه‌عفه‌ر، بارزان ئه‌حمه‌د كورده‌، سامان گه‌رمیانی، جه‌بار یاوه‌ر، عه‌تا سه‌راوی له‌وه‌رگرتنی پۆست بێ ئومێدبوون، سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت له‌داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت.

تا ئێستا یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كاندیده‌كانى خۆى بۆ ئه‌و پۆستانه‌ى به‌ریكه‌وتوون یه‌كلایى نه‌كردووه‌ته‌وه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رێككه‌وتنى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان له‌گه‌ڵ پارتى واژۆ بكات.