11:04 - 28/04/2019
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین وه‌ڵامى قسه‌كانى شاسوار عه‌بدولواحید ده‌داته‌وه
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى جوڵانه‌وه‌كه كه یه‌كێكه له سه‌ركرده ناڕازییه‌كانى نه‌وه‌ى نوێ وەڵامى گوته‌كانى شاسوار عه‌بدولواحید ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت، له‌و رۆژه‌وه‌ى دیدگاى خۆیان به‌یان كردووه ته‌خوین ده‌كرێن، ده‌پرسێت هەرگیز بینیوتە سەركردەی حزبێك باسی میوانداری و نانخواردن بكات لەگەڵ ئەوانەی كاری سیاسی‌یان پێكەوە كردووە، یان باسی بەرنامەی سیاسی دەكات؟
سەركەوت شەمسەدین، له میانى چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ شارپرێس ده‌ڵێت، ئەم هەڵوێستەی ئێمە روونە، كە هیچ باوەڕمان بە كاركردن لەگەڵ سەرۆكی ئێستای ئەو جوڵانەوەیە نەماوە و ئاڕاستەیەكی سیاسی جیاین و لە ئایندەش دا هەنگاوەكانی ئێمە رووندەبنەوە.
شەمسەدین ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت"ئێمە دان بەوەدا دەنێین، كە ئەم جوڵانەوەی ئێستا ئەوە نییە ئێمە بنەماكانیمان داڕشت و بەتەواوی لەحزبی-بوون خراوە و كراوە بە باند و هچ كەس خاوەنی بڕیار نییە جگە لە یەك كەس، هەروەها هیچ دەرفەتێك بۆ رای جیاواز نەماوەو بەتەواوی بووە بە باندێكی سیاسی بەكاردەهێندرێت بۆ مەرامی تایبەتی و خێزانی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى نه‌وه‌ى نوێ باس له‌وه‌ش ده‌كات"هەموو میدیا و سۆشیاڵ میدیای نەوەی نوێ كەوتە دەست سەرۆك و ئەندامانی خێزان و كەسە نزیكەكانی و ئەوانەی پەیوەندی خزمایەتیان هەیە لەلایەن ئەوانەوە ئاڕاستەكراوە، ئێمە پاش چەندین مانگ گفتوگۆ و راگۆڕینەوە و پێشنیازكردنی پرۆژەی جیاجیا و توڕەبوون و گرژی، بەڵام دۆخەكە زیاتر بە ئاڕاستەی بە باندبوون رۆشت بە ناچاری وەك بەرپرسیاری سەرشانمان و لە سۆنگەی ئەوەی سیاسەت دەبێت رای گشتی لێ ئاگاداربكەیت رۆژی ۲۱ ی نیسان هەڵوێستی خۆمان وەك ئاراستەیەكی سیاسی جیا روونكردەوە".
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه"گرنگە خەڵك بزانێت ئێمە خۆمان بەسەرمەشقی دەنگی ئۆپۆزسیۆن دەزانین و لەپەرلەمان جدیتر كاردەكەین بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی، بەڵام ئێمە دەبینە ئۆپۆزسیۆنێك كە دوربێت لەسەفەقاتی ژێر بەژێر و دەستەمۆی دەسەڵات، كە لە پەرلەمانی عێراق و كوردستان دەرفەت بەفیرۆ نادەین بۆ دروستكردنی فشار و نوێنەرایەتیكردنی راستەقینەی خەڵك".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه هۆكار چییه ئه‌وان به خیانه‌تکار تۆمه‌تبار ده‌كرێن شه‌مسه‌دین له وه‌ڵامدا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو"ئەوە كلتوری خێڵە، كە بوونی بیروڕای جیا و ئاڕاستەی جیا لە ناو حزبدا بەخیانەت ناودەبات، لای ئێمە حیزب پیرۆز نییە، بەڵكو مەبدەئ پیرۆزە، شكۆی مرۆڤ پیرۆزە، نەك ئیهانەكردن و تەخوینكردنی ئەوانەی رەخنەیان لێت هەیە لە پەیجە سێبەر و بێسەروبەرەكانەوە".
هه‌روه‌ها ده‌پرسێت، پاشان خیانەت چییە لای ئەوان؟ خیانەت ئەوەیە رێگری بكەیت لەوەی پرۆژەیەكی سیاسی بكرێتە قوربانی بەرژەوەندی بازرگانی و گرێبەستی بازرگانی؟ خیانەت ئەوەیە رێگری لەسەرۆكی حزبەكەت بكەیت كە حزبەكە بكات بە خێزانی؟ ئێمە لەجاران تۆكمەتر وەك ئۆپۆزسیۆنێكی كارا نوێنەرایەتی خەڵكی خۆمان دەكەین.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین گوتویه‌تى"تۆ تەماشاكە لەو رۆژەی ئێمە دیدگای خۆمان بۆ رایگشتی بەیانكردووە لەبری ئار‌گومێنت و گفتوگۆی عەقڵانی هەر رۆژێ تۆمەتێ بڵاودەكەنەوە و جارێ تەخوین، جارێ دەڵێن "نمەك سوێر" و جارێ دەڵێن نانمان خواردووە پێكەوە و میوانداریمان كردووە، هەرگیز بینیوتە سەركردەی حیزبێك باسی میوانداری و نانخواردن بكات لەگەڵ ئەوانەی كاری سیاسی‌یان پێكەوە كردووە، یان باسی بەرنامەی سیاسی دەكات؟"
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نیگه‌رانى خۆى ده‌رده‌بڕێت كه نه‌یانتوانیوه رێگرى له سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه بكه‌ن،"بەداخەوە ئێمە لە نەوەی نوێ شكستمان هێنا لەرێگریكردن لەدوبارەبوونەوەی چیرۆكی تراژیدی ۷٠ ساڵی حزبی كوردی، كە لە سەرەتای دامەزراندن و بەستنی یەكەم كۆنگرەوە كارمان بۆ ئەوە كردووە چانسێك بدەینە سەرۆكی جوڵانەوەكە تا لە مێنتاڵێتی بزنسمان و سەرۆكی كۆمپانیاوە وردە وردە فێری كاری سیاسی و بڕیاری بەكۆمەڵ دەبێت و رابێت لەسەر ئەوەی، كە شەریكی سیاسی جیایە لەكارمەند، بۆ ئەو مەبەستەش كاری زۆرمان كرد و ئۆفیس و بۆرد و گروپی ستراتیژیمان پێكهێنا، كە بەشداربن لەدروستكردنی بڕیار، بریار بوو پەرلەمان و ئەنجومەنی گەل دروستبكرێت بۆ راوێژ و كۆكردنەوەی بیروڕای جیا و دروستكردنی دیبەیت، كە هەر دروستكردنی هۆڵی سپی بۆ ئەنجوومەنی گەل بوو نەك هۆڵی كۆنسێرت".
بەڵام به‌وته‌ى ئه‌و ئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵانه ئه‌وه‌بووه، بەشێوەی تەدریجی و لەدوای هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرۆكی جوڵانەوەكە جارێ بەتۆمەتی جیا ئەنجوومەنی باڵای سڕكرد و لەكاری خست و چەند كەسێكی دورخستەوە بەتۆمەتی سیخوری، بەڵام ئێستا ئەو ئەندامە دورخراوانەی هێناوەتەوە، ئۆفیسەكانی نەوەی نوێ و میدیا و سۆشیاڵ میدیا بێ دەسەڵات و بێ بەهاكران و هەموویان خرانە ژێردەستی كۆمپانیای نالیا و سكرتێری سەرۆكی جوڵانەوەكە، كە ئەندامانی خێزانی خۆی بوون، بەجۆرێ جوڵانەوەكە كراوە بەپەراوێزێك بۆ ئۆفیسی حساباتی كۆمپانیا‌و تەنانەت ئەو پارەیەی پەرلەمانتاران دەیدەن دەچێتەوە كۆمپانیای نالیا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، نزیكەكانی سەرۆكی جوڵانەوەكە تەحەكوم بەمیدیا و دارایی جوڵانەوەكە دەكەن و نەوەی نوێ و نالیا كرابوون بە یەك جیاكردنەوەیان ئەستەم بوو، بۆیە حیزبێك بییەوێت ببێتە بەدیلی پارتی و یەكێتی چۆن دەبێت ببێتە كۆپی ئەوان، بەڵكو دەبێت لە ئاستێكی باڵاتر سیاسەت بكات.
كێشه‌كانى نه‌وه‌ى نوێ زیاتر قوڵ بوونه‌ته‌وه‌و سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه ناڕازییه‌كان به جاسوس و خیانه‌تكار تۆمه‌تبار ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مانتاره ناڕازییه‌كان ده‌ڵێن، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى رووتى لێكردوون و په‌رله‌مانتارێك سكاڵاى تۆمه‌تبار كردووه له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید به تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ى سێكسى، به‌ڵام باس‌و خواسى چوونى سكاڵا له‌سه‌ر كرا‌و بۆ دادگا له ئارادا نییه.