11:22 - 27/04/2019
په‌یسه‌ر ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و مایك پێنس ئاشكراده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یامی كۆتایی ده‌رباره‌ی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌داته نێچیرڤان بارزانی.
رۆژی پێنجشه‌ممه مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا، به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌رپرێس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان نابێت بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران بكات و ده‌بێت ئاسته‌نگیش بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌نێوان هه‌رێم و تاران دروست بكات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ته‌وه‌ری دووه‌م ئه‌وه‌بوو كه په‌له بكه‌ن له‌پێكهێنانی حكومه‌ت و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێش هه‌ڵبده‌نه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان،هه‌مان رۆژ وه‌فدێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆبووه‌وه.
بارودۆخى نێوان ئێران و ئه‌مریكا كه‌وتووه‌ته قۆناغێكى ئاڵۆزتره‌وه، دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌مریكا قۆناغێكى دیكه‌ى سزادانى به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند، واشنتن عێراق و هه‌رێمى كوردستانیشى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه چیتر چاوپۆشی‌یان لێ ناكرێت بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران.