کوردستان

10:39 - 27/04/2019

پارتى كاتى واژۆكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى دیاریكرد‌

پەیسەر

پارتى رۆژى دووشه‌ممه‌ى بۆ واژۆكردنى رێككه‌وتنى خۆى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى دیاریكردووه‌و یه‌كێتیش ئه‌مڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، بڕیاره‌ ئه‌مرۆ یه‌كێتی دوا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجام بدات و وه‌ڵامی پارتی ده‌رباره‌ی كاتی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ بده‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، پارتی رۆژی دووشه‌ممه‌ی بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ دیاریكردووه‌ و ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بێت ئه‌وه‌ له‌و رۆژدا رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ رێوره‌سمێكدا واژۆ ده‌كرێت.

یه‌كێتى و پارتى تا ئێستا دوو رێككه‌وتنى سیاسییان واژۆكردووه‌، له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كانیش له‌ كۆبوونه‌وه‌كان نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام و دواتر له‌رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ به‌ زاره‌كى له‌سه‌ر پۆسته‌كان رێككه‌وتن و تا ئێستا رێككه‌وتنى پۆسته‌كانیان واژۆنه‌كردووه‌.