10:31 - 27/04/2019
به‌غدا دژی دانانه‌وه‌ى ئاشتی ههورامیيه له پۆستى وه‌زیرى سامانه‌سروشتییه‌كان
حكومه‌تى عێراق نایه‌وێت ئاشتی هه‌ورامی بكرێته‌وه وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى ده‌ره‌كییه‌وه فشارى دروستكردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، به‌غدا دژی ئه‌وه‌یه ئاشتی هه‌ورامی بكرێته‌وه وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و پێی وایه ئه‌و وه‌زیره، هۆكاری نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر بووه له‌سه‌ر پرسی نه‌وت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، حكومه‌تى عێراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوایكردووه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئاشتی هه‌ورامی له‌كاندیدكردنى بۆ وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان دوربخرێته‌وه.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى عێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای له ئه‌مریكییه‌كان كردووه، فشار له‌سه‌ر پارتی دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی دووربخاته‌وه و نه‌یكاته‌وه وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان.
پێشتر په‌یسه‌ر پرێس ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه نێچیرڤان بارزانى فشاره‌كانى دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتى هه‌ورامى له كابینه‌ى نوێ بكرێته‌وه وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى له سه‌ره‌تاوه دژى ئه‌مه بووه، هه‌ورامى ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه.