کوردستان

09:51 - 27/04/2019

په‌یسه‌رپرێس كاتی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات‌

پەیسەر

بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، هه‌رێمى كوردستان رۆژانه‌ ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك گفتوگۆ و دانوستان له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر پرسی راده‌ستكردنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌ په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی پێداون له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بكات و به‌پێی یاسای بودجه‌ ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غداد بكات.

به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٩ی عێراق له‌به‌رامبه‌ر ناردنی پشكی هه‌رێم، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رۆژانه‌ ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) بكات، به‌ڵام تائێستا هه‌رێم هیچ بڕه‌ نه‌وتێكی راده‌ست نه‌كردووه‌ و به‌غداش چوار مووچه‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه‌.