کوردستان

07:19 - 25/04/2019

هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی شاسوار عەبدولواحید بۆ هەرێم‌

پەیسەر

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان دواخستووە، ئەوەش بەهۆی ترسی لەدەستگیركردنی، به‌ڵام شاسوارعه‌بدولواحید نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان بۆ چاره‌سه‌روه‌رگرتن  گه‌ڕانده‌وه‌.

بڕیاربوو رۆژی پێنج شەممە شاسوار عەبدولواحید بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەپەیسەرپرێس، شاسوار عەبدولواحید لەكۆتا ساتی گەڕانەوەی بڕیاری ئەوەی داوە، كە جارێ‌ گەڕانەوەكەی دوابخات.

هەر بەپێی زانیارییەكان، شاسوار عەبدولواحید بەهۆی ترسی دەستگیركردنی گەڕانەوەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دواخستووە، كە تائێستاش وادەی گەڕانەوەكەی ئاشكرانەكردووە.

هه‌ر له‌ باره‌ی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی زمانحاڵی نه‌وه‌ی نوێ، پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرد كه‌ بۆچی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان، شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێ: به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرێیه‌ك له‌ قوڕگی هاتووه‌ و خه‌ریكی وه‌گرتنی چاره‌سه‌ره‌ بۆیه‌ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كوردستان.

نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید بۆ كوردستان، لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە كێشەو ئاڵۆزی لەناو جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ دروست بووەو بەهۆی ئەو كێشەو ئاڵۆزیانەش چەند سكاڵایەك لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆماركراوە.