کوردستان

06:44 - 25/04/2019

به‌رپرسێكى ئه‌منى كورد له‌ كه‌ركوك پۆسته‌كه‌ى لێسه‌ندرایه‌وه‌‌

پەیسەر

به‌پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى وزه‌و نه‌وت و به‌ڕێوبه‌ره‌ى پۆلیسى كۆمپانیاى نه‌وتى باكور، له‌ كه‌ركوك كه‌ كورده‌ له‌ پۆسته‌كه‌ى نامێنێت و رافد تالب جه‌عفه‌ر كه‌ عه‌ره‌به‌ ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى وزه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نه‌وتى كۆمپانیاى باكور.

به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه‌ عه‌قیل مه‌حمود بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ واژۆیكردووه‌ بڕیاردراوه‌ به‌ دانانى رافد تالب جه‌عفه‌ر، كه‌ له‌سه‌ر میلاكى پۆلیسى فیدراڵییه‌، بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى وزه‌و هه‌روه‌ها راسپاردنى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆمپانیاى نه‌وتى باكور.

نوسراوه‌كه‌ له‌ 23ى ئه‌م مانگه‌ ده‌رچووه‌و جگه‌ له‌و گۆڕانكارییه‌، چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى دیكه‌ش له‌چه‌ند پۆستێك له‌شوێنى جیاجیا دانراون، و رافد تالبيش به‌ وه‌كاله‌ت له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌ستبه‌ركاده‌بێت.