10:48 - 25/04/2019
زانیارییهكان لهبارهی كۆبوونهوهی مهكتهبی سیاسی پارتی
ئەمرۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە و بریار لەسەر كاتی واژۆكردنی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ یەكێتی دەدات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە كۆبونەوەكەی ئەمرۆی مەكتەبی سیاسی پارتی دوای ئەوە دێت كە بزوتنەوەی گۆران رەزامەندی بەزیادكردنی جێگرێكی تر بۆ سەرۆكی هەرێم دەربڕیوە، كە بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێت، بەوەش كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی ئەمرۆی پارتی تەنها بۆ دیاریكردنی كاتی واژۆكردنی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی و هەنگاوەكانی دواتری پارتی دەربارەی كابینەی حكومەت دەبێت.
سەبارەت بەدەسەڵاتی جێگرانی سەرۆكی هەرێم، سەرچاوەكە دەڵێت، لەیاساكەدا كە لەپەرلەمان هەموار دەكرێتەوە باسی دەسەڵاتەكانی جێگری سەرۆكی هەرێم نەكراوە و دواتر نێچیرڤان بارزانی بە مەرسومی سەرۆكایەتی دەسەڵاتیان بۆ دیاری دەكات، بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە هیچ بەربەستێك لەبەردەم پێكهێنانی كابینەی حكومەت نەماوە.