10:23 - 24/04/2019
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی داواكاریەكی سكرتێری پارتی رەتدەكاتەوە
عه‌لی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی داواكاریەكی فازڵ میرانی سكرتێری پارتی له‌باره‌ی سه‌ردانیكردنی ناوبراو بۆ پیرمام و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی رەتدەكاتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە لەماوەی رابردوودا فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی پەیوەندی بە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیەوە كردووە و داوای لێكردووە بۆ تواندنەوەی بەستەڵەكی نێوان پارتی و كۆمەڵ سەردانی مەسعود بارزانی بكات لەپیرمام.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سكرتێری پارتی راشیگەیاندووە بارزانی گلەیی لە كۆمەڵ و خودی ئەمیرەكەی هەیە، بەڵام ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رەتیكردۆتەوە سەردانی بارزانی بكات، لەبەرامبەردا بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری كۆمەڵی لەحكومەت پشتگوێ خستووە.
هه‌وڵه‌كانی بۆ تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی نێوان كۆمه‌ڵ و پارتی بۆ به‌شداریكردن له كابینه‌ی نوێ چه‌ند دانیشتنێكی بۆ كرا، به‌ڵام له ئاستی پێویستدا نه‌بوون بۆ به‌شداریكردنی ئه‌و حیزبه، پێشتر په‌یسه‌ر بڵاویكرده‌وه هۆكاری سارد‌و سڕی پارتی له به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له كابینه‌ی نوێ بۆ ڤیتۆی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.