10:10 - 23/04/2019
زانیارییهكان لهبارهی چۆنێتی دیاریكردنی كاندیدی وهزارهتهكان لای ههرسێ لایهنهكه
پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆران و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، دیاریكردنی كاندیدی وەزارەتەكان بە لیژنە پێكهێنراوهكانیان دەسپێرن، دهای دیاریكردنی كاندیدهكان ناوهكان لهلایهن یهكێتی و پارتیهوه بۆ مهكتهبی سیاسی و گۆڕانیش بۆ جڤاتیان بهرزدهكاتهوه.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە بزوتنەوەی گۆران لیژنەیەكی 11 كەسی بۆ دیاریكردنی ناوی كاندیدەكان دیاریكردووە و لیژنەكەش لەلایەن شۆرش حاجیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و 10 ئەندامی ژوورەكان و یاساناس ئەندامیەتی لیژنەكە دەكەن.
لەناو پارتیش بریارە لیژنەیەكی 9 كەسی دروست بكرێت كە هۆشیار زێباری سەرۆكایەتی دەكات و فازڵ میرانی تێدایە بۆ دیاریكردنی كاندیدەكان، سەرچاوەكە دەڵێت مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ئەندامی ئەو لیژنەیە نین و هۆشیار زێباری وەك نوێنەری باڵی مەسرور بارزانی و فازڵ میرانیش وەك نوێنەری باڵی نێچیرڤان بارزانی بەشدار دەبن.
سەبارەت بە یەكێتیش سەرچاوەكە دەڵێت لیژنەیەكی چوار كەسیە هەریەك لە بافَل تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و بەرهەم ساڵح و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ناوی كاندیدەكان دیاری دەكەن، و بەپێی لیژنەكەش دیارە كە ماڵی تاڵەبانی هەژمونیان بەسەر لیژنەكەوە دیارە بەوپێیەی دوو ئەندامیان هەیە.
بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە هەرسێ لایهنەكە تەنها ئەركیان ئەوەیە لەكۆی چەند كاندیدێك ناوی یەك كاندید بۆ پۆستێك بهێڵنەوە و لەناو گۆران بۆ جڤات و لەناو یەكێتی و پارتیش بۆ مەكتەبی سیاسی بەرزدەكەنەوە.