09:43 - 23/04/2019
زانیارییه‌كان له‌باره‌ی كاتی بەستنی كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامی
دوای زۆربوونی نیگه‌رانییه‌كان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌ز حیزبه، بڕیارە كۆمەڵی ئیسلامی كۆنگرەی چوارەمی ببەستێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژی 17ی نیسان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر به‌ڕێوه‌چووه.
سەرچاوەیەك لەكۆمەڵی ئیسلامی بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: رۆژی 17ی نیسان كۆمەڵی ئیسلامی كۆبونەوەی گشتی بەسەرپەرشتی عەلی باپیر ئەمیری حزبەكەی ئەنجامداوە و تێیدا بڕیار دراوە لەكۆبونەوەی سەركردایەتی لیژنەیەك بۆ ئامادەكاریەكانی كۆنگرە دروست بكرێت و دوای ئەوەش كاتی بەستنی كۆنگرە بەفەرمی ئاشكرا دەكرێت.
سەرچاوەكە دەڵێت: ئەگەری زۆرە لەنێوان 15/8 تا 15/9 كۆنگرە ببەسترێت، هەنگاوەكەی كۆمەڵ لەكاتێكدایە لەچەند رۆژی رابردوودا 3 ئەندامی سەركردایەتی و ژمارەیەك بەرپرسی ئەو حزبە دەستیان لەكاركێشایەوە و رەخنەشیان لەئەدای كاركردنی كۆمەڵی ئیسلامی گرت.
كۆمەڵی ئیسلامی لە رۆژی 31ی ئایاری ساڵی 2001 لەشاری هەولێر دامەزرا و لەوكاتەوە عەلی باپیر ئەمیری ئەو حزبەیە و تائێستا سێ كۆنگرەی كردووە و لەئێستادا خاوەنی حەوت كورسی پەرلەمانی كوردستانە.