کوردستان

03:24 - 22/04/2019

لەبەرامبەر داواكاریەكی گۆران پارتی دەبێت بەدوو بەشەوە‌

پەیسەر

لەبەرامبەر رازی بوونی گۆران بە جێگرێكی تر بۆ سەرۆكی هەرێم بزوتنەوەی گۆران مەرجی هەبووە، بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكەشی پارتی بۆتە دووبەش.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە بزوتنەوەی گۆران بەمەرج رازی بووە جێگرێكی تر بۆ سەرۆكی هەرێم زیاد بكرێت، بەشێكی مەرجەكەی پەیوەندی بەیاسای چاكسازیەوە هەیە و بەشەكەی تریش پەیوەندی بەچەند پۆستێكەوە هەیە كە پارتی ده‌یداتە گۆران.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، باڵی مەسرور بارزانی بە مەرجەكانی گۆران رازی بووە، بەڵام باڵی نێچیرڤان بارزانی دژایەتی دەكات و پێی وایە گۆران زیاد لەقەبارەی خۆی پۆستی پێدراوە و مەرجی قبوڵ كراوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، بەشێك لەپۆستەكانی گۆران لەناو حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر حسابی باڵی نێچیرڤان بارزانین و دەسەڵاتی ئەو كەم دەكاتەوە بۆیە دژایەتی دەكات، بەڵام دواجار باڵی مەسرور بارزانی بریاری كۆتایی لەبارەوە دەدەن.

یه‌كێتی پێداگریكرد له‌سه‌ر دانانی جێگرێكی دیكه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و جێگره‌ش له‌ پشكی ئه‌و بێت، بۆیه‌ پارتی داوای له‌ گۆران كرد كه‌ بۆ قبوڵكردنی داواكه‌ی یه‌كێتی رازی بن به‌ دانانی دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ردا گۆڕان داوای كرد یاسای چاكسازی تێپه‌ڕبێت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌ نیشتیمانی بكرێت بۆیه‌ پارتی هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زیادكرنی چه‌ند پۆستێك قبوڵكرد.

به‌ڵام له‌ ئێستادا ناكۆكی له‌نێوان هه‌ردوو باڵی مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزنی له‌سه‌ر پۆسته‌كان دروست بووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی نیگه‌رانه‌ له‌ زیادكردنی پۆسته‌كانی گۆڕان.