01:08 - 21/04/2019
هۆكارى دواكه‌وتنى سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى
بڕیاربوو نێچیرڤان بارزانى دواى دواخستنى كۆبوونه‌وه‌ى رابردووى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌ردانى سلێمانى بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له گۆڕان و یه‌كێتى كۆببێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت و ده‌رچواندنى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه دواكه‌وت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌ر پرێس كه‌وتوون، دوو هۆكار له پشتى دواكه‌وتنى سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ن، به جۆرێك ئێستا نازانرێت سه‌ردانه‌كه كه‌ى ده‌كرێت، یاخود سه‌ردانه‌كه هه‌ر ده‌كرێت یاخود ناكرێت، به‌شێكى په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بووه نێچیرڤان بارزانى دڵنیا نه‌بووه كه سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یاخود نا، دڵنیانه‌بووه كه ئایا به سه‌ردانه‌كه‌ى رێككه‌وتنى كۆتایى لێده‌كه‌وێته‌وه یاخود نا.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان هۆكارى سه‌ره‌كى دواكه‌وتنى سه‌ردانه‌كه‌و ئه‌نجامنه‌دانى، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیگه‌رانى نێچیرڤان بارزانى له دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نیگه‌رانییه‌كه‌شى له‌ناوخۆى پارتییه.
نێچیرڤان بارزانى لیستێكى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كان ئاراسته‌ى حزبه‌كه‌ى كردبوو، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى كاندیدى پارتى بۆپۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت 15 ناوى لیسته‌كه‌ى ره‌تكردبووه‌وه كه پۆست له كابینه‌ى نوێ وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش نێچیرڤان بارزانى نیگه‌ران كردووه‌و له هه‌نگاوه‌كان ساردى كردووه‌ته‌وه بۆیه‌ش سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌نجامنه‌دا ئه‌گه‌رچى هه‌ریه‌كه له گۆڕان و یه‌كێتیش نه‌رمییان نوواندوه، به جۆرێك گۆڕان له به‌رامبه‌ر چه‌ند مه‌رجێك به زیادكردنى جێگر بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم رازییه‌و یه‌كێتی و پارتیش مه‌رجه‌كانیان قبوڵكردووه.
په‌یسه‌ر پێشتر بڵاویكردبووه‌وه كه نێچیرڤان بارزانى پڕۆژه‌یه‌كى پێشكه‌شى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى كردووه، بەپێی پرۆژەكە دەبێت سەرۆكی هەرێم و وەزیری سامانەسروشتیەكان و سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە و بریكاری وەزیری دارایی بۆ كه‌سه‌كانى نزیكى نێچیرڤان بارزانى بێت، هەروەها وەك فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بمێنێتەوە، لەبەرامبەردا سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش و بریكاری وەزیری پێشمەرگە بۆ باڵی مەسرور بارزانی بن.
به‌پێى زانیارییه‌كان نێچیرڤان بارزانی ده‌یه‌وێت هەریەك لە سەفین دزەیی و ئاشتی هەورامی و نەوزاد هادی له كابینه‌ی داهاتوودا بونیان هه‌بێت، بەفەرمی داوای لەمەسرور بارزانی كردووە ئاشتی هەورامی لەپۆستی وەزیری سامانەسروشتییەكان بهێڵێتەوە و نەوزاد هادیش بۆ پۆستی وەزیری وەزارەتێكی پێ بدرێت، بەڵام مەسرور بارزانی دەستبەجێ داواكاریەكەی رەتكردووه‌تەوە و نێچیرڤان بارزانیش رایگەیاندووە چاوەڕێی قسەی مەسعود بارزانی دەكات لەو بارەیەوە.