کوردستان

10:56 - 20/04/2019

ناوى كاندیدى وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانى حكومه‌تى عێراق پێشكه‌شكراون‌

پەیسەر

حكومه‌تى عێراق كاندیدى بۆ وه‌زیرى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ ئاماده‌كردووه‌ كه‌ تا ئێستا به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن و ته‌نها كاندیده‌كه‌ى كورد ماوه‌ كه‌ یه‌كلایى نه‌بووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا كاندیدى وه‌زیرى داد پێشكه‌شنه‌كراوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس ته‌واوكارى وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى یه‌كلایى بوونه‌وه‌ته‌وه‌ به‌ڵام كاندیدى وه‌زیرى داد كه‌ بڕیاره‌ له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى یه‌كلایى بكرێته‌وه‌ دیار نییه‌ كه‌ى دیاریده‌كرێت.

به‌پێى زانیارییه‌كان، شه‌عبان ئه‌لحه‌مدانى بۆ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ یه‌كلابووه‌ته‌وه‌، بۆ وه‌زیرى به‌رگریش هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌لیم جبورى و هیشام ده‌راجى ناویان پێشكه‌شكراوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌ ده‌نگدان له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان یه‌كلایى بكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ وه‌زیرى ناوخۆش، هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاسین ئه‌لیاسرى، حامد حسنى، عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى كاندیدن و به‌ هه‌مان شێوه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كێك له‌وانه‌ هه‌ڵنه‌بژێرێت ئه‌وا به‌ ده‌نگدان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یه‌كلایى بكرێته‌وه‌.

وه‌زیرى دادیش كه‌ پشكى كورده‌ تا ئێستا رێككه‌وتنى له‌سه‌رنه‌كراوه‌و ناوه‌كه‌ پێشكه‌شى سه‌رۆك وه‌زیران نه‌كراوه‌، یه‌كێتى و پارتى رێككه‌وتنیان له‌سه‌ركردووه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ به‌ رێككه‌وتن كه‌سێك كاندید بكه‌ن و پشكى یه‌كێتى بێت.