02:35 - 18/04/2019
بۆ رازیكردنی گۆڕان و یه‌كێتی پارتی په‌نا بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌بات
پارتی بۆ رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان دەربارەی پۆستەكانی سەرۆكایەتی رێگەیەكی دیكەی گرتوەتە بەر لە رێی وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمریكاوە هەوڵیداوە ئەو دوولایەنە ناڕازییە لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی بگەنە رێككەوتن.
بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس، پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێی كونسوڵی وڵاتانانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەمریكاوە، فشاری خستوه‌ته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی تا له‌سه‌ر پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رێبكه‌ون.
پێش ئه‌م فشارانه، گۆڕان چه‌ند مه‌رجێكی هه‌بوو بۆ رازیبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری هه‌بێت و مه‌رجه‌كانیشی خۆی له یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تێپه‌ڕاندنی یاسای چاكسازیدا بینیوه‌ته‌وه. و پارتیش به‌و مه‌رجانه رازیی بووه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و سێ وڵاته دەستیان بەگفتوگۆ لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی كردووە بۆ ئەوەی بەزوترین كات كێشەی نێوانیان چارەسەر بكەن و بگەنە رێككەوتن لەسەر بەشداری لەحكومەت.
به‌پێی زانیارییه‌كان هەر سێ وڵات بەجیا پەیوەندیان بە یەكێتی و گۆرانەوە كردووە و داوایانكردووە هەرچی زووە كێشەكانیان چارەسەر بكەن لەپێناوی خزمەتی خەڵك و بەرەچاوگرتنی دۆخی ناوچەكە.