02:22 - 18/04/2019
به‌غدا له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گومانی له هه‌رێم هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به مه‌رجی لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه ئاماده‌بوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم بكات، به‌ڵام سه‌رباری ناردنی چوار موچه هه‌رێم ته‌نها یه‌ك موچه‌ی ته‌واوی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه بۆ په‌یسه‌ر پرێس ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه له ئێستادا حكومه‌تی ناوه‌ند گومانی بۆ دروست بووه له‌سه‌ر بڕی ئه‌و پاره‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی ده‌كات.
به‌پێی لێدوانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بێت، حكومه‌تی ناوه‌ند گومانی هه‌یه له‌وه‌ی كه پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت به موچه‌خۆرانی هه‌رێم و گومانه‌كه‌شیان دوای ئه‌وه‌دێت كه به‌غدا چوار موچه‌ی ناردووه هه‌رێمشیش ته‌نها یه‌ك موچه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆراندا دابه‌شكردووه.
سه‌رچاوه‌كه به په‌یسه‌ری راگه‌یاند: حكومەتی هەرێم لەم ساڵدا و بەبیانوی لابردنی پاشەكەوتی موچە چوار موچەی 454 ملیار دیناری لەبەغداد ،هه‌روه‌ها گوتی: پێشتر حكومەتی هەرێم بەڵێنی بەعادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دابوو لەبەرامبەر پێدانی 522 ملیار دینار و فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت دەست بەجێ پاشەكەوت لادەبات بەڵام تائێستا یەك موچەی بەبێ پاشەكەوت لابردووە.