05:25 - 17/04/2019
به‌شداربوون یان بونه ئۆزسیۆن كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شده‌كات
كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێشتا خۆی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه له به‌شداریكردن له كابینه‌ی نوێ یاخود بوون به ئۆپۆزسیۆن، له‌ناو ئه‌و حیزبه‌شدا دوو بۆچونی جیاواز هه‌یه و په‌رله‌مانتاره‌كانیان پێیان باشه ببنه ئۆپۆزسیۆن و سه‌ركرده‌كانیش حه‌زیان له چونه ناو حكومه‌ته.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی په‌یسه‌رپرێس زۆرینەی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ ئەوەدان بەشداری حكومەت نەكەن و ببنە ئۆپۆزسیۆن، لەبەرامبەردا سەركردایەتی وئەنجومەنی جێبەجێكردن پێی باشە بەشداری حكومەت بكەن.
كۆمه‌ڵ تا ئێستا نه‌یتوانیوه خۆی یه‌كلابكاته‌وه جگه له بووچونه جیاوازه‌كانی ناو حیزبه‌كه‌ی و ترسی گه‌وره‌بوونی كێشه‌كان، سێ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م بڕیاردانیدا هه‌یه، ئەوانیش نەبوونی خواستێكی جدی لەلای پارتی بۆ بەشداری كۆمەڵ لەحكومەت، هەروەها پارتی رایگەیاندووە ئامادەنیە كارنامەی كۆمەڵ بكاتە بەشێك لە كارنامەی حكومەت، جگە لەوەش كۆمەڵی ئیسلامی پێی وایە دەبێت نزیكەی 10%ی پۆستەكانی پێ بدرێت، بەڵام ئەوەی پارتی بۆی داناوە كەمترە لە 5%.