03:46 - 17/04/2019
بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆسره‌ت ره‌سوڵ كاندیدی هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی داواكه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بۆ پێدانی پۆستێك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم قبوڵ كرا، له ئێستادا كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌یاندووه كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته ئه‌بێت و ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی دیكه بۆ باڵه‌كانی ئه‌و حیزبه زیاد ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی لای په‌یسه‌رپرێسه، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی داوای له شاڵاو كۆسره‌ت كردووه كه خۆی كاندید بكات بۆ پۆسته‌كی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه ھێشتا یه‌كلایی نه‌بوه‌ته‌وه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت یاخود یاریده‌ده‌ر.
ئه‌م داوایه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له كوڕه‌كه‌ی له كاتێكدایه پێشتر باڵه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان نزیكبووبوونه‌وه له رێككه‌وتن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ماڵی تاڵەبانی داوای جێگری سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان و چەند پۆستێكی وەزیریان كرد و باڵی كۆسرەت رەسوڵیش داوای وەزیری پێشمەرگە و سەرۆكی پەرلەمانی كرد و بڕیاریش بوو جێگر یان یاریدەدەری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازی بدرێتە باڵی مەكتەبی سیاسی و بۆ ئەو مەبەستەش حاكم قادر كاندید بوو.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌و هه‌وڵه‌ی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته بۆیه داوه چونكه گومانی لەپەیوەندی حاكم قادر و بنەماڵەی تاڵەبانی هەیە و ئه‌وه‌شی به به‌هێزبوونی هه‌ژمونی زیارتی باڵی ماڵی تاڵه‌بانی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا له قه‌ڵه‌م داوه.