01:58 - 17/04/2019
پڕۆژه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی حزبەكەی
دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانیه‌وه بۆ دانانه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی له پۆسته‌كه‌ی، نێچیرڤان بارزانی ده‌یه‌وێت له رێگه‌یه‌كی فه‌رمی و به پێی پڕۆژه‌یه‌ك پۆسته‌كانی حیزبه‌كه‌ی دیاریبكرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوه، نێچیرڤان بارزانی پڕۆژه‌كه‌ی داوه‌ته مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی و له‌و رێگه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی چاره‌سه‌ر بكات و پیشكی باڵه‌كه‌ی له‌ناو كابینه‌كه‌دا دیاربكرێت.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، كه بەپێی پرۆژەكە دەبێت سەرۆكی هەرێم و وەزیری سامانەسروشتیەكان و سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە و بریكاری وەزیری دارایی بۆ ئەو بێت، هەروەها وەك فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بمێنێتەوە، لەبەرامبەردا سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش و بریكاری وەزیری پێشمەرگە بۆ باڵی مەسرور بارزانی بن.
به‌پێێ زانیارییه‌كان نێچیرڤان بارزانی ده‌یه‌وێت هەریەك لە سەفین دزەیی و ئاشتی هەورامی و نەوزاد هادی له كابینه‌ی داهاتوودا بونیان هه‌بێت.
په‌یسه‌ر بڵاویكرده‌وه، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەفەرمی داوای لەمەسرور بارزانی كردووە ئاشتی هەورامی لەپۆستی وەزیری سامانەسروشتیەكان بهێڵێتەوە و نەوزاد هادیش بۆ پۆستی وەزیری وەزارەتێكی پێ بدرێت، بەڵام مەسرور بارزانی دەستبەجێ داواكاریەكەی رەتكردۆتەوە و نێچیرڤان بارزانیش رایگەیاندووە چاوەڕێی قسەی مەسعود بارزانی دەكات لەو بارەیەوە.