06:52 - 16/04/2019
مەسرور بارزانی ڤیتۆی لەسەر دوو وەزیری حزبەكەی هەیە
كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت، ڤیتۆی لەسەر دوو كاندیدی باڵی نێچیرڤان بارزانی هەیە كه ببن به وهزیر، لهو بارهشهوه نێچیرڤان بارزانی داوایهك له مهسرور بارزانی دهكات و ئهویش رهتیدهكاتهوه.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەفەرمی داوای لەمەسرور بارزانی كردووە ئاشتی هەورامی لەپۆستی وەزیری سامانەسروشتیەكان بهێڵێتەوە و نەوزاد هادیش بۆ پۆستی وەزیری وەزارەتێكی پێ بدرێت، بەڵام مەسرور بارزانی دەستبەجێ داواكاریەكەی رەتكردۆتەوە و نێچیرڤان بارزانیش رایگەیاندووە چاوەڕێی قسەی مەسعود بارزانی دەكات لەو بارەیەوە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت رەتكردنەوەی ئەو دوو وەزیرە لەلایەن مەسرور بارزانیەوە نیگەرانی باڵی نێچیرڤان بارزانی لێكەوتووەتەوە.
پێشتر پەیسەر بڵاویكردەوە كە مەسرور بارزانی رایگەیاندووە نایەوێت، لە كابینەكەیدا وەزیری دووبارە هەبێت ئەمەش تەنها ئامانج لێی دوورخستنەوەی ئاشتی هەورامی و ئەو وەزیرانەی نزیكبوون لە نێچیرڤان بارزانییەوە بوو.