06:41 - 16/04/2019
پارتی ده‌رگای كۆبوونه‌وه‌كانی داخست
پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاریداوه له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رابگرێت، به‌ڵام ئه‌م حیزبه به‌نیازه له‌رێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونییه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستی كەوتووە، ئەو حزبە بڕیاریداوە چیتر خەڵكی كوردستان بەكۆبونەوەی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی بۆ پێكهێنانی حكومەت سەرقاڵ ناكات و لەبری ئەوە لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە هەوڵی گەیشتنە چارەسەر دەدات.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌شده‌ده‌ن كه هەركاتێكیش لایەنەكان بە تەلەفۆن گەیشتنە رێككەوتن ئەو كاتە كۆبونەوەی كۆتایی بۆ واژۆكردنی رێككەوتنی پارتی و لایەنەكان بەرێوەدەچێت.
لەماوەی رابردوودا پارتی چەندین كۆبونەوەی لەگەڵ یەكێتی و گۆران كرد دەربارەی پێكهێنانی كابینەی حكومەت و كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.
لەبارەی كێشەكانی ئەم دواییە كە بریتییە لە پۆستەكانی سەرۆكایەتی هەرێمی هەرێم سەرچاوەكەی پەیسەر دەڵێ: پارتی بەتەلەفۆن داوای لەیەكێتی كردووە دەستبەرداری جێگری سەرۆكی هەرێم بن و لەبەرامبەردا داوای پۆستێكی تر بكەن, بەڵام یەكێتی ئەو داوایەی پارتی بێ وەڵام هێشتوەتەوە.