06:19 - 15/04/2019
ئەو دەستگیركراوانەی یەكێتی رادەستی كردنەوە لەكەركوك ئازاد كران
دوای ئەوەی هێزهكانی دژهتیرۆر 26 دەستگیركراو رادهستی هێزه ئهمنییهكانی كهركوك كردبوو كە بەتۆمەتی پەیوەندی بەداعش دەستگیركرابوون، زۆرینەیان ئازاد كران.
لەچەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی دژه تیرۆری یهكێتی نیشتیمانی كوردستان، بەسەرپەرشتی ئاراس شێخ جەنگی 26دەستگیركراویان رادەستی هێزە ئەمنیەكانی كهركوك كردەوە كە پێشتر بەتۆمەتی پەیوەندی بەداعش دەستگیركرابوون، تەواوی دەستگیركراوەكانیش عەرەبی سوننەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەپەیسەرپرێسی راگەیاند زۆرینەی دەستگیركراوەكان بەبێ دادگایكردن ئازادكراون و لەناو ئازادكراوەكانیشدا برایەكی راكان جبوری پارێزگاری ئێستای كەركوك هەبووە، هەروەها تەواوی ئەو كەسانە كەس و كاری بەرپرسانی باڵای عێراقی ( عەرەبی سوننە) بوون.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، هەنگاوەكەی یەكێتی بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی حكومەتی هەرێم بووە، هەروەها هیچ راوێژێكیشی لەگەڵ پارتی نەكردووە ئەوەش پارتی نیگەران كردووە.
پێشتر پهیسهر بڵاویكردهوه، ئەو هەنگاوەی دژەتیرۆری یەكێتی بۆ رازیكردنی لایەنە عەرەبییەكانو لایەنەكانی تری كەركوكە، بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكێتی رێكبكەون بۆ دانانی پارێزگارێكی نوێ.
هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی ماوەیەكە دەستی بەگفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عەرەبییەكانی كەركوك كردووەو یەكێك لەداواكارییەكانی ئەو لایەنانەش ئازادكردنی ئەو گیراوە عەرەبانەیە، لەكاتی شەڕی داعش لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستگیركراون.
پۆستی پارێزگاری كەركوك پێشتر لای یەكێتی بوو، بەڵام لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ئەو پۆستە درایە راكان سەعید جبوری، كە یەكێتی لەوكاتەوە هەوڵی دەستخستنەوەی ئەو پۆستە دەداتو لەو چوارچێوەیەش چەند جارێك دەستپێشخەری بۆ لایەنەكانی كەركوك كردووە.