کوردستان

03:51 - 15/04/2019

حكومەتی عێراق ئەو شوێنانە دیاریدەكات كە پێشمەرگە دەتوانێت بۆیان بگەڕێتەوە‌

پەیسەر

وەفدێكی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ گەرانەوەی هێزی پێشمەرگە لەهەرێمە هەروەها پرسی موچە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم كۆدەبێتەوە.

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق كە لەلیژنەی روپێوی پێكهاتووە سەردانی هەولێر دەكات ولەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆدەبێتەوە.

 سەرچاوەیەكی ئاگادار بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: شاندەكەی وەزارەتی بەرگری ئەو نەخشەی ئەو ناوچانە رادەستی هێزی پێشمەرگە دەكات كە دەتوانێت بۆی بگەرێتەوە و بەهاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی عێراق ڕووبەڕووی مەترسیەكان ببنەوە.

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە پرسی موچەی پێشمەرگە و ئەو چەكانەی وەزارەتی بەرگری دەستی دەكەوێت تەوەرێكی تری سەردانەكە دەبێت، و بۆئەمەش وەزارەتی پێشمەرگە دەیەوێت پشت بەمادەی 121 ی دەستوری عێراق ببەستێت.

بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس وەزارەتی بەرگری و پێشمەرگە ژووری هاوبەش دروست دەكەن و لەئایندەشدا وەفدی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هاوتاكردنی موچەی پێشمەرگە و سەربازانی عێراق و چەكداركردنی هێزی پێشمەرگە و بەرێوەبردنی ناوچە جێناكۆكەكان و ئاستی هەمەهەنگی نێوانیان سەردانی بەغداد دەكات.