کوردستان

03:25 - 14/04/2019

پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر بەرپرسێکی دیکەی یه‌كێتی هه‌یه‌‌

پەیسەر

به‌هۆی پشتیوانی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌، پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا هه‌یه‌ پۆستی وەزیری پێشمەرگە وەربگرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ناوی عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر هه‌بووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ پشتیوانی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقی كردووه‌.

پێشتری پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش هه‌بوو بۆهه‌مان پۆست، سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كێتی رایگه‌یاند یه‌كێتی له‌و هه‌نگاوه‌ی پارتی نیگه‌رانه‌ و پێی وایه‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ له‌كاروباری ناوخۆی حزبه‌كه‌ی.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ستیكه‌وتووه‌ له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا هه‌ریه‌ك له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی، مسته‌فا چاوره‌ش، سامان گه‌رمیانی، جه‌بار یاوه‌ر، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، سیروان كوێخا نه‌جم و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، داوای پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌.