03:13 - 14/04/2019
دوو سه‌ركرده‌ی باڵاى یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به‌سه‌ركرده‌كانی گۆڕانه‌وه ده‌كه‌ن
دوو سه‌ركرده‌ی باڵای یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به‌ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی گۆڕانه‌وه ده‌كه‌ن و ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندیه‌كانیشیان له‌سه‌ر پرسی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بووه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌رپرسێكى یه‌كێتى ده‌ڵێت، هه‌ر كاتێك پێشنیاره‌كه‌ى گۆڕانیان به‌ده‌ست گه‌یشت وه‌ڵامى بزوتنه‌وه‌كه ده‌ده‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، بافڵ تاڵه‌بانی كوری جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی، په‌یوه‌ندی به چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕانه‌وه كردووه و داوای لێكردوون یه‌كێتی و گۆڕان به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌نگاو بنێن و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی رابردووش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕانه‌وه كردووه.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی گۆڕان سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت گۆڕان رایگه‌یاندووه، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی پارتی- گۆران – یه‌كێتییه. به‌مه‌رجێك شاندی دانوستانكاری هه‌ر سێ لایه‌ن كۆببنه‌وه نه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم، سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى نێو یه‌كێتی ده‌ڵێت هه‌ركاتێك پێشنیاری گۆڕانیان به‌فه‌رمی له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌ده‌ست گه‌یشت، له سه‌ركردایه‌تی دیراسه‌ی ده‌كه‌ن و به‌فه‌رمی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند، تائێستا به‌فه‌رمی داواكاری گۆڕانیان ده‌رباره‌ی ئاڵوگۆڕی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و ته‌نها له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستویانه، به‌ڵام هه‌ركاتێك به‌فه‌رمی ئه‌و داواكاریه‌یان پێگه‌یشت له‌سه‌ركردایه‌تی دیراسه‌ی ده‌كه‌ن و وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس، ده‌شڵێت ناكرێت یه‌كێتی كه هێزی چه‌كداری هه‌یه هیچ پۆستێكی سه‌ربازی نه‌بێت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌وان رێككه‌وتنه‌كه‌یان به‌و جۆره‌یه له‌گه‌ڵ پارتی كه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌وه رازی نییه ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارتی یه‌كلایی بكاته‌وه.
له ئێستادا هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم راگیراوه‌و لایه‌نه‌كان بۆچوونى جیاوازیان له‌سه‌ر ژماره‌ى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌یه، گۆڕان ده‌ڵێت ده‌بێت جێگرێكى هه‌بێت و یه‌كێتى داواى زیادكردنى جێگرێك ده‌كات.