03:32 - 13/04/2019
شاندێکی ئیداره‌ی راپه‌رین سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
بڕیاره شاندێكى ئیداره‌ی راپه‌ڕین سه‌ردانی به‌غدا بكات و به‌دواداچوون بكات بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پاره‌یه‌ى له بودجه‌ى عێراق بۆ سنووره‌كه دیاریكراوه.
هیوا قه‌ره‌نی سەرپەرشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند، بریاربوو هه‌فته‌ی رابردوو شاندى ئیداره‌ی راپه‌ڕین سه‌ردانی شاری به‌غداد بكات، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ردانی وه‌فدی ١٢وه‌زاره‌تی عێراق و ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان كاتی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی ئه‌وان دواخراوه.
سەرپەرشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین راشیگه‌یاند، كه بریاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و بۆ دوومه‌به‌ست ده‌چن، ئه‌وانیش پرسی به‌دواداچوونی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزی كێلێی سنوری قه‌زای پشده‌رو هه‌روه‌ها ئه‌و 3 ملیار دیناره‌یە كه له‌بودجه‌ی 2019 بۆ ئیداره‌ی راپه‌رین دیاریكراوە.
بڕیاره شاندەکەی ئیداره‌ی راپه‌رین له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا چاویان به‌ژماره‌یەک به‌رپرسی باڵای عێراق له‌ناویشیاندا سه‌رۆك كۆمار بكه‌وێت.